بە پێی هەواڵی مێهر، لهنامهیهكدا چوار پهرلهمانتارى عێراقو پهرلهمانتارێكى پێشوى پهرلهمانى كوردستان داواى ئازادكردنى گیراوانى بادینان دهكهن، هاوكات دهشڵێن:"کۆتای بەزوڵم دژی ئازادیخوازانی بادینان بهێنن".
لهو نامهیهدا كه ههریهك له(سەرکەوت شەمسەدین، ڕێبوار کەریم، ئەحمەد حاجی ڕەشید، غالب محهمهدو سۆران عومەر) ڕایانگهیاندوه، "ماوەی زیاتر لەساڵێکە ژمارەیەک ئازادیخواز بەناحەق، بەدور لەهەموو ڕێکارێکی یاساییو دەستوری لەزیندانەکانی ژێردەسەڵاتی هەرێمن کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئەوەیە ئەم هاوڵاتیانە داوای مافەکانی خۆیان کردوەو ناڕەزاییان دەربڕیوە".
دهشڵێن:"دەستوری عێراقو یاساکانی هەرێم گەرەنتی مافی هاوڵاتیانی کردوە کە بێ هیچ ترسێک ناڕەزایی خۆیان لەبڕیارو سیاسەتەکانی حکومەت دەرببڕن بێئەوەی ڕوبەڕوی هیچ ڕێکارێکی یاسایی ببنەوە".
ئهوهشیان باسكردوه، "بەڵام ئازادیخوازانی بادینان سەرەڕای بەناحەق زیاندانی کردنیان، دادگا بەشێوەیەکی سیاسیانەو بەدەستوردانی حزبیو شەخسی مامەڵەیەکی نایاساییو نادادگەرانەیان لەگەڵ دەکات، بەپێی وتەی تیمی پارێزەرانیش لەزیندان لەڕەوشێکی خراپدان".
لهو ڕوهشهوه سوربونى خۆیان نیشانداوهو دهڵێن:"ئێمە سەرەڕای دوپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ ئازادیخوازانی بادینان، دڵنیاین ئەم زوڵمو ستەمکردنە بەرامبەر ئازادیخوازان ئاماژەی ڕونە کە دەسەڵات لەترسو دڵەراوکێ دەژی، بەدڵنیایی زاڵمو ستەمکاران کۆتاییان دێتو ئازادیخوازان سەردەکەون".
ئێمە سەرەڕای دوپاتکردنەوەی پشتیوانی بۆ ئازادیخوازانی بادینان، دڵنیاین ئەم زوڵمو ستەمکردنە بەرامبەر ئازادیخوازان ئاماژەی ڕونە کە دەسەڵات لەترسو دڵەراوکێ دەژی.
News ID 38996
Your Comment